کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شانۆی ئەستێرەکانی ژێر خۆڵ لە شاری شنۆ دەستی بە نمایش کرد

13:58 - 14 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: شانۆی ئەستێرەکانی ژێر خۆڵ لە شاری شنۆ دەستی بە نمایش کرد و لەگەڵ پێشوازیی گەرمی هاووڵاتییان بەرەوڕوو بووەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو شانۆیە باس لە ئەنفاڵ و کیمیایی بارانی هاووڵاتییانی کوردی هەرێمی کوردستان لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی رێژیمی بەعسدا دەکا.
لە شانۆی ئەستێرەکانی ژێر خۆڵدا چیرۆکی ژیانی منداڵێکی ١٠ ساڵان بە ناوی هاوار باسی لێوە دەکرێ‌، هاوار منداڵی بنەماڵەیەکی هونەرمەندی کوردە و کاتێک دیهەوێ‌ لەگەڵ دایکی بەرەو شوێنێکی دیکە کۆچ بکەن، لەلایەن هێزەکانی بەعسەوە پێشیان پێ‌ دەگیرێ‌ و بێ‌ حورمەتییان پێ‌ دەکەن.
ئەو شانۆیە لە رێکەوتی ١٢‌ی رەشەمەوە دەستی پێ کردووە و بۆ ماوەی یەک حەفتە بەردەوام دەبێت.
شانۆی ئەستێرەکانی ژێر خۆڵ لە دەرهێنانی حوسێن بەلەدی و تێیدا ٧ هونەرمەندی کورد کە سێ‌ کەسیان ژنن، رۆڵ دەگێڕن.