کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"شاهین نەجەفی" پشتیوانیی لە خۆپیشاندەران کرد

10:56 - 29 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: "شاهین نەجەفی"، هونەرمەندی ناسراوی ئێرانی، بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئێران و کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و پشتیوانیی لە خۆپیشاندەران کرد.

"شاهین نەجەفی"، هونەرمەندی ناسراوی ئێرانی، وێڕای ئەوەیکە پشتیوانیی لە خەڵکی خرۆشانی کوردستان و ئێران کردووە، باسی لەوەش کردووە کە ئەو خۆپیشاندانانە وەکوو دۆخی بەرەی شەڕی لێهاتووە کە دوو ڕەهەندی هەیە:

یەکەم، پاراستنی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە بیانووی جوغرافیای سیاسیی ئێرانەوە.

دووهەم، ڕووخاندنی ڕێژیمی ئێران بە هەر نرخێک.

"نەجەفی" باسی لەوەش کردووە، سێلێبریتییەکانی نێوخۆ و دەرەوەی ئێران لە "ڕووخان" دەترسێن.

ئەو هونەرمەندە وتوویەتی، سێلێبریتییەکانی ڕێژیمی ئێران، ساڵی ٨٨یان بە "مافی دەنگدان" ناو دەبرد و ساڵی ٩٦یان بە "شۆڕشی دێهاتییەکان" و ساڵی ٩٨یش بە ناوی "نرخی بێنزین".

"نەجەفی" لە پەیامەکەیدا باسی لەوە کردووە، هەژارەکان ڕقی مێژوویی بە گۆشت و ئێسک و غەریزەی خۆیان دەناسن، لە دڵی کوردستانەوە هەتا سینگی سیستان، "ڕووخان" شێعر نییە، تفەنگە.