کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شنۆ لەگەڵ ڕێبازی قاسملوو پەیمان نوێ دەکاتەوە

12:05 - 2 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکرات لە شنۆ، بەبۆنەی شەوی یەڵدا و لەدایکبوونی پێغەمبەری ئاشتییەوە پەیامێکیان بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

لەم شەوەدا بوو کە خۆرێک تیشکی خۆی به سەر کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا بڵاو کردەوه و ئاسمانی کوردستان لەم شەوەدا به شانازییەوه ئەو تیشکەی له‌نێو خۆی و لەنێو دڵی خەڵکی کوردپەروەر و ماندوونەناسی ڕۆژهەڵاتدا بەجێ هێشت و پێشکەشی کرد به خەڵکی کوردستان، بەڵام بەداخەوه زۆر زوو له‌نێوماندا ڕۆیشت.

 ئێستاش ئەو تیشکه له‌نێو دڵی خەڵکدا ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر و خۆشەویستتر بووه، ئەو خۆره کەس نەبوو جیا له شەهیدی نەمر "دوکتور عەبدولڕەحمانی قاسملوو" که له دونیادا به سمبولی دادپەروەری و پێغەمبەری ئاشتی ناسراوه.

ئێمە وەکوو تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات له "شنۆ"وه لەم شەوەدا بۆ جارێکی تر پەیمان نوێ دەکەینەوه و سوێند دەخۆین به خوێنی پاکی نەمر “دوکتور قاسملوو” و سەرجەم شەهیدان و ئاڵای کوردستان کە تا دوایین هەناسه وەفادار بین به حیزبی دێموکرات و درێژەدەری ڕێگایان بین.

بژی حیزی دێموکرات، بژی قاسملوو، بژی شەرفکەندی، مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی تاریکپەرستی ئاخوندی، بڕووخێت دیکتاتۆریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیران.