کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"شنۆ" میلیتاریزە کراوه

23:00 - 21 پووشپەڕ 2721

هێزەکانی سپای تێرۆریستیی پاسدارن و جاشەکان لەنێو شاری "شنۆ" و گوندەکانی ئەو شارە بڵاوەیان پێکراوە و چاودێریی هاتوچۆی خەڵک دەکەن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕایگەیاند لە ئێوارەی ٢١ی پووشپەڕ هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بە چەکی نیوەقورسی وەک دۆشکا لە شەقامەکانی ئەو شارەدا گەشت لێ دەدەن.

هەروەها لە نێو شاردا بە چەکی سووک جێگیر کراون و چاودێریی خەڵک دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان تەنانەت ڕێژیم لە وروودیی گوندەکان و ڕێگای نێوان گوندەکان خاڵی پشكنینی داناوە و خەڵک کۆنترۆڵ دەکات.

سپای تێرۆریستی پاسداران لە گوندەکانی "نەرزیوێ، تاچیناوێ" ڕێگای گوندەکانی "خاڵتاوێ" هەتا "حەسەن نووران" خاڵی پشکنینی داناوە.

زۆربەی گوندەکان و تەنانەت مەزرا و مووچەی خەڵک لە ئێستادا بەو شەو هێزی نیزامی بۆ ڕەوانە دەکرێت و لە نێو مەزرای خەڵکدا جێگیر بوونە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" باسی لەوە کرد ئەو هێزانەی ڕێژیم بە ماشینی جۆری 4/5 لە شەقامەکانی شاردا دەگەڕێن.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ڕێژیمی ئێران لە ترسی خۆپیشاندانی خەڵک لە ٢٢ی پووشپەڕدا بەم شێوەیە هەڵسوکەوت دەکات.

لە ئێستادا دۆخی ئەو شارە و گوندەکانی زۆر ئەمنییەتی کراوە.