ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ، سەردانی گڵکوی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانیان کرد و بۆ جارێکی دیکە پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.
ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات چوونەتە سەر گڵکۆی شەهید ''محەممەد کورد نژاد'' ناسراو بە ''محەممەدی عەلی پیرێژن'' و بە دانانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و جامانە و چەکی بەرگری، لەسەر درێژەدانی ڕێبازی شەهیدان جەختیان کردەوە.
هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییەدا بە دانانی سێ وێنەی شەهیدان ''لوقمان مێهفەڕ، عوسمان مستەفاپوور و ئاکام دەریایی'' ڕێز و وەفای خۆیان بۆ شەهیدانی نوێی گەلەکەمان دووپات کردەوە.