کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شوناس و وێنەی بەشێک لە ئەندامانی هەکێریی "ساس" سەر بە سپای پاسدارنی ڕێژیم ئاشکرا کرا

18:48 - 27 پووشپەڕ 2722

گرووپێکی هەکێری ناسراو بە "لێو درواوەکان" لە لاپەڕەی تلێگرامیی خۆیاندا شوناس و وێنەی پازدە کەس لە ئەندامانی سپای تێرۆریستی پاسداران و فەرمانبەرانی ئیتلاعاتیی سپای ڕێژیمیان ناسراو بە "ساس" ئاشکرا کرد.

بەپێی ئیدعای ئەو گرووپە ئەو کەسانە فەرمانبەری دوو شیرکەتی"ناجی تێکنۆلۆژی" و "ئەفکار سیستمـ"ـن کە لەژێر چاوەدێریی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیم خەریک بە کاری هەکێرین کە لەلایەن گرووپی هەکێریی "لێو درواوانـ"ـەوە شناسایی کراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن گرووپی"لێو درواوانـ"ـەوە لەسەر گرووپی "ساس" ئاشکرا کراوە ئەو گرووپە بە شێوازی هەکێرەکانی "کورەی باکوور" کار دەکەن.