کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شوڕای ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی دژی ئێران هەڵوێستی گرت

13:04 - 5 بانەمەڕ 2720

شوڕای ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی دوای تاقیکردنەوەی مووشەکی نیزامیی لەلایەن ئێرانەوە ڕایگەیاند کە نابێ هیچ کەس دڵسۆزی بۆ ئێران بکات.

شوڕای ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی لە پەیامێکی تویتێریدا بڵاوی کردووەتەوە لەکاتێكدا کە خەڵکی ئێران تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوونە و ڕۆژانە چەند کەس گیانیان لەدەست دەدەن ڕێژیمی ئێران پارەی خەڵک بەفیڕۆ دەدات.

لەو پەیامەدا هاتووە هیچ کەس نابێ دڵسۆزی بۆ ئێران بکات و نابێ ئیزن بدرێت ڕێژیمی ئێران مووشەکی بالستیک تاقی بکاتەوە.

"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە پێوەندی لەگەڵ ئەو چالاکە نیزامییەی ڕێژیمی ئێران وتی کە ئەوان بەڵێنییان دابوو هیچ بەرنامەیەکی مووشەکی ئەنجام نەدەن.  

پۆمپێئۆ وتوویەتی سەرپەرەستی هاویشتی ئەو مووشەکە "ئەمیرعەلی حاجی زادە" بووە؛ هەو ئەو کەسە کە بە مووشەک فڕۆکەی مسافیربەریی ئۆکراینی کردە ئامانج و ١٧٦ کەسی کردە قوربانی.