کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شوێنی هەڵبژاردنەکان لە کوردستان چۆڵن

12:48 - 28 جۆزەردان 2721

ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەناو هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری و شۆرای گوند و شارەکان لە ئێران بەڕێوە دەچێت

بەپێی زانیارییەکان ناوەندی هەڵبژاردنەکان لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە بایکۆت کراون و کەس ناچێتە شوێنەکانی دەنگدان.

لە گوندی "چەکۆشیە"، سەر بە شاری "سەقز" و هەروەها شاری "سەقز"، هەڵبژاردنەکان زۆر بە سارد و سڕی بەڕێوە دەچن.

هەروەها لە گوندی "دارلەک" شوێنی دەنگدان بە چۆڵی بیندراون، پێشبینی کراوە بە گشتیی بنکەکانی دەنگدان لە ناوچەی "چۆمی مەجیدخان"، چۆڵ بکرێت.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێژیمی ئێران لە زۆربەی شارەکانی کوردستان گوشاری بۆ شۆفیر تاکسی و مینی بووسەکان هێنابووە ئەگەر دەنگ نەدەن مۆڵەتی کاریان لێ دەستێنێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە لە پیرانشار فەرماندار و بەخشداری گوشاریان بۆ خەڵک هێناوە دەبێ دەنگ بدەن و ڕێگای چوونەدەرەوەیان لە خەڵک گرتووە.

هاوکات هەڕەشە لە مەڕدارەکان کرابوو ئەگەر دەنگ نەدەن ئیزن نادەن بڕۆنە کوێستانەکان.