کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شوێنەوارێکی مێژوویی لە دهۆک دۆزرایەوە

18:11 - 3 رەزبەر 2720

کارگەیەکی مێژوویی لە شاری دهۆک کە لە سەردەمانی کۆندا بۆ ئاودێری و وەرزێڕی بەکار هاتووە؛ دۆزرایەوە.

دوکتور"حەسەن ئەحمەد" بەڕێوەبەری شوێنەوارە مێژووییەکانی شاری دهۆک ڕایگەیاندووە: "ئەمە یەکێک لە شوێنەوارە مێژووییە دەگمەنەکانی ئەندازیاری ئاودێرییە، کە هەتا پێش ئێستا نەدۆزراوەتەوە".

ناوبراو باسی لەوە کردووە کە ئێرە شوێنی دروستکردنی کەرەستەی ئاودێری بووە و بۆرییەکانی ئاودێری لێرە دروستکراون.

دۆزینەوەی ئەو شوێنەوارە مێژووییە دەرخەری ئەوەیە کە کوردستان لانکەی شارستانییەت و داهێنان بووە .

مێژوونووسان باسیان لەوە کردووە کوردستان یەکێک لەو وڵاتانە بووە کە زۆر داهێنانی مرۆڤایەتی لە سە رئەو خاکە کراوە، کە ئەم داهێنانە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ١٥٠٠ ساڵ پێش.

هەروەها شارەزایان باسیان لەوە کردووە ئەم دەڤەرە، دەڤەرێکی ستراتیژی بووە کە لە سەردەمانی کۆندا بەهۆی ئەوەی ڕێگەی گرێدانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بووە، زۆر شوێنەواری دیکەشی لێ دۆزراوەتەوە.