کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شوێنەوارێکی مێژوویی لە پارێزگای لوڕستان دۆزرایەوە

12:18 - 19 خاکەلێوه 2720

لە شاری کوهدەشتی سەر بە پارێزگای لوڕستان یەکەم نەخشی هەڵکەندراوی مێژوویی لەم پارێزگایەدا دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم شوێنە مێژووییە کە چەندین نیگاری مرۆیی لەخۆ دەگرێت، بۆ سەردەمی ئەشکانییەکان دەگەڕێتەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، ئەوە یەکەم شوێنەواری سەردەمی کۆنە بەردینەکانە کە لە شاری کوهدەشت دۆزراوەتەوە.

ئەم شوێنەوارە مێژووییە دوای لێکۆڵینەوە بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ کاری لەسەر کراوە و ١١٢ ئاسەواری مێژوویی لێ دۆزراوەتەوە.

لوڕستان لە هەمبەر شوێنەواری مێژوویی پێگەیەکی بەرزی هەیە و هەتا ئێستا زیاتر لە ٥ هەزار ئاسەواری مێژوویی لێ دۆزراوەتەوە کە ڕێژیمی ئێران نیوەی ئەم ڕێژەیەی لە لیستی ئاسەوارە میژووییەکاندا تۆمار کردووە.