کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شوێنەوارە میژووییەکان لە کرماشان بەهۆی گرینگی پێنەدان بەرەو لەنێوچوون دەڕۆن

12:08 - 21 رەشەمه 2720

چەندین بینای مێژوویی لە گەڕەکە کۆنەکانی کرماشان بەهۆی گرینگی نەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو شارە بەرەو لەنێوچوون دەڕۆن.

بەرپرسانی ڕێژیم لەو شارە بە بیانووی ئەوەی کە ئەم بینا مێژووییانە، ڕێگایان لە پرۆژە ئاوەدانییەکان گرتووە، هەموو جارێک بەشێک لەو ئاسەوارە مێژووییانە لەنێو دەبەن و بە جێگای ئەوە شەقام یان پاساژ دروست دەکەن.

هاووڵاتییەک لە کرماشان باسی لەوە کردووە کە ئەو شارە وەکوو شارێکی مردوو و بێ ناسنامەی لێ هاتووە، هەر کەسێک چۆنی بیهەوێت لەگەڵ ئەو شارە هەڵسوکەوت دەکات.

هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیدارەی ئەوقاف لە پارێزگای کرماشان خانەقای "ئیخوەتـ"ـی کە خاوەنی میژوویەکی کۆنە بە بیانووی مەترسیی داڕمانی ڕووخاندبوو.