کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شوێنەکانی بەرهەمهێنانی نەهێن پارە بە ڕادەی ١٠ پارێزگا مەسرەفی بەرقی هەبووە

12:38 - 21 پووشپەڕ 2721

"عەلی کامیار"، دادستانی دیوانی حیساباتی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: "شوێنێکی بەرهەمهێنانی نەهێن پارە بە ڕادەی ١٠ پارێزگا مەسرەفی بەرقی هەبووە و شیرکەتی بەرق پاساو دێنیتەوە و وتوویەتی ئاگاداری ئەو بابەتە نەبووینه".

هەروەها ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم وتوویەتی؛ لە پێوەندی بە گرانیی مریشک و هێلکە بۆ وەزیری جەهاد دۆسیەمان پێکهێناوە.

پچڕانی بەردەوامی بەرق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستاندا ناڕەزایەتیی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.

ئەم قەیرانە زیانێکی زۆری بە بەشەکانی پیشە، نەخۆشخانە، بەرهەمهێنان و تەنانەت کەلوپەلی نێومالەکان گەیاندووە.

کارناسان هۆکاری پچڕانی بەرق بۆ بەرهەمهێنانی نەهێن پارە، نەبوونی بەڕێوبەیی دروست و وشکەساڵی دەگەڕێننەوە.

لە لایەکی دیکە ڕێژیم لە ایەن سپای پاسدارانەوە بەمەبەستی دەورلێدانەوەی گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، شوێنی نەهێن پارەی دامەزراندووە و ئەو دراوە بەرهەم دێنێت.