کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆراکانی شار و گوند دەبنە مۆرەی فەرمیی ڕێژیمی ئێران

17:14 - 27 بەفرانبار 2720

نوێنەرانی مەجلیسی ڕێژیم، ئیتلاعاتی سپای پاسدارانیان خستە نێو بنکەی لێکۆڵینەوەی بەربژێرەکانی هەڵبژاردنەکانی شار و گوند.

مەجلیسەکانی پێشووی ڕێژیم هەوڵیان دابوو ئیتلاعاتی سپا بخەنە نێو لیستەی لێکۆڵینەوەکانی بەربژێرەکانی هەڵبژاردنەکان؛ بەڵام شۆرای نیگابانی ڕێژیم ڕەدی کردبووە و ئێستا سەرەڕای هەموو کێشەکانی نێوخۆی ڕێژیم، مەجلیسی ڕێژیم دەیهەوێ ئەو گەڵاڵەیە بکاتە یاسایی.

یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو گەڵاڵەیە چاوەدێریکردن لە پێش و دوای ناونووسیکردنی بەربژێرەکانە و شەس مانگ پێش ئەوەیکە بەربژێرەکانی ڕێژیم ناونووسی بکەن دەبێ لە تاقیکارییەک کە لەلایەن وزارەتی ڕێژیم بەڕێوە دەچێت بەشداری بکەن.

یەکێک لە گۆڕانکارییەکانی ئەو گەڵاڵەیە ئەوەیە کە بەربژێرەکان دەبێ پرسیارنامە پڕ کەنەوە و هەروەها گۆڕانکاری لە پێکهاتەی هەیئەتی چاوەدێری لەسەر هەڵبژاردنی شۆراکاندایە.

بەپێی وتەی کاربەدەستانی ڕێژیم ئامانجی ئەسڵیی ئەو گەڵاڵەیە پێشگرتن لە بەڵاڕێداچوونی شۆراکان و چاوەدێریکردنیان لە ماوەی ٤ ساڵ شۆرایەتیاندایە.

لە چوارچێوەی ڕێژیمی ئێراندا هیچ هەڵبژاردنێک ئازاد نییە و ئەم گەڵاڵەیەش بۆ ئەوەیە کە شۆرای شار و گوندەکان بە فەرمی ببنە مۆرەی ئیتلاعات و سپا.