کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆرای بەڕێوەبەریی کەمپەینی زاگرۆس چەشەڕەموونه ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

12:38 - 31 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: شۆرای بەڕێوەبەریی کەمپەینی زاگرۆس چەشەڕەموونه، لە ڕاگەیەندراوێکدا سپاسی هەموو خەڵکی کوردستانیان کرد، کە یارمەتی لافاولێدراونیان داوە.

شۆرای بەڕێوەبەریی کەمپەینی زاگرۆس لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، ئەو لافاوە ماڵوێرانکەرەی کە ناوچەکانی لوڕستان و ئیلامی گرتەوە، زیانێکی گیانی و ماڵیی زۆری لێ کەوتەوە و دیتنی ماڵکاولی و ڕەنج و ئازاری دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دڵی هەموومانی تەزاند.

دوابەدوای ئەو کارەساتە، ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە زۆربەی شارەکانی ناوچەکەدا، هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی یارمەتییان بە ناوی «زاگرۆس چەشەڕەموونە» ڕاگەیاند، کە لە ڕاستیدا هەڵمەتی «زاگرۆس چاوەڕێمانە» هەڵقوڵاوی هەست بە بەرپرسیارەتی و دڵسۆزیی خەڵک بوو.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: هەروەها سپاسی هەموو ئەو ڕۆڵە دڵسۆزانەی شارەکانی کوردستان دەکەین، کە بەوپەڕی لەخۆبوردووییەوە لە یارمەتیدانی خەڵکدا بەشدار بوون و تەنانەت بۆ هەندێک ئاواییی دوورەدەست بە کۆڵ یارمەتییەکانیان گواستەوە.

هیوادارین هەڵسوکەوتی دڵسۆزان و چالاکانی نێو کەمپ، کارنامەی قەبووڵی لە خەڵک وەربگرێت و لە ئاستی ئەو متمانەیەدا بووبێت کە پێیان کراوە.