کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆرای هاوکاریی کەنداو خوازیاریی درێژکردنەوەی گەمارۆی چەکوچۆڵ دژی ڕێژیمی ئێرانه

18:46 - 19 گەلاوێژ 2720

شورای هاوکاریی کەنداو لە نامەیەکدا داوای لە شۆرای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووە گرتووەکان کردووە، گەمارۆی چەکوچۆڵ دژی ڕێژیمی ئێران درێژ بکەنەوە.

ئامریکا لە هەوڵ دایە چین و ڕووسیە دوو ئەندامی شورای ئەمنییەت ڕازی بکات کە بڕیارنامەی گەمارۆی چەکوچۆڵ دژی ڕێژیمی ئێران ڤێتۆ نەکەن.

ئەو داواکارییەی شورای کەنداویش لە درێژەی پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئامریکایه.

شورای هاوکاریی کەنداو لەو نامەیەدا درێژکردنەوەی گەمارۆی چەکوچۆڵ دژی ڕێژیمی تارانی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ئەو ڕێژیمەوە چالاکیی تێکدەرانە لە ناوچەکەدا ئەنجام دەدات و بووەتەوە هۆی تێکدانی سەقامگیریی ناوچە.

لەو داواکارییەی شورای کەنداودا هاتووە، بۆ پێشگرتن لە تێکدانی سەقامیگریی ناوچەکە پێویستە دەست بە سەر داراییەکانی ئەو ڕێژیمەوە و هەروەها ئەو کەسانەی لە کڕین و فرۆشتنی چەک یارمەتیی ئێران دەدەن، بگیردرێت.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی نوێی بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆکانی سەر چەکوچۆڵی ڕێژیمی ئێران داوەتە شورای تەناهیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

لابردنی گەمارۆی چەکوچۆڵ لە سەر  ڕێژیمی ئێران دەبێتە مەترسییەک بۆ پەرەسەندنی تێرۆریزمی نیودەوڵەتی کە هەڕەشە لە سەقامگیریی ناوچە و جیهان دەکات.