کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆرای هاوکاریی "کەنداو" داوا دەکات ئێران دەستێوەردان لە کاروباری ناوچەدا نەکات

18:11 - 8 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی گەلاوێژ "نایف لحەجەڕۆف" بەڕێوەبەری گشتیی شۆرای هاوکاری کەنداو داوای لە ئێران کردووە لە دەستێوەردانەکانی لە کاروباری وڵاتانی ناوچە و هەروەها پشتیوانی لە "تێرۆریزم" واز بێتێت.

"حەجەڕۆف" جەختی کردووەتەوە هاوکاری نێوان ولایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و کەنداو دەتوانێت خاڵێکی گرینگ بێت بۆ بەهێزکردنی ئەمنییەت و سەقامگیریی ناوچە.

"عەرەبستانی سعوودی و ئامریکا" هەتا ئێستا چەندین جار ڕێژیمی ئێرانیان بە دابینکردنی چەک و چۆڵ بۆ "حووسییەکان" تاوانبار کردووە و وتوویانە ئەو مووشەکە بالیستیکانە کە "حووسییەکان" بەکاری دەهێنن دروستکراوی ئێرانن بەڵام ڕێژیمی ئێران حاشای لێ دەکات.