کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بەنیسبەت هاوکاریی چین و توێژەکانی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوە دژی کۆرۆنا سپاسنامەیەکیان بڵاو کردەوە.

10:38 - 28 رەشەمه 2719

شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بە پەرەسەندنی پەتای کرۆنا لە مەریوان هەندێک لەو مرۆڤ و بنکە تەندروستی و کۆمەڵایەتیانە وەک ئەرک و وەفای مرۆیی خۆیان ڕووبەڕووی ئەم ڤایرۆسە بوونەتەووە، سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە ناوی یەزدانی مەزن

سپاس و پێزانین

"بە یەکیەتی و پاڵپشتی یەک، دژی کرۆنا دەوەستینەوە"

بە پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مەریوان هەندێک لەو مرۆڤ و بنکە تەندروستی و کۆمەڵایەتییانە وەک ئەرک و وەفای مرۆیی خۆیان ڕووبەڕووی ئەم پەتا بوونەتەوە. شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان ئەوپەڕی ڕێز و سپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ھەموو ئەو بەڕێزانە دەکات و لە ئاست ھەڵوێستی مرۆڤانە و خێرخوازانەیان سەر نەوی دەکات و ھیوادارین لەم کۆمەڵگا ھەژارەمان، نموونەیان زۆر بێت.

 سپاسی  دکتور و پەرەستاران و هەموو بەڕێوەبەران و کادری نەخۆشخانە بە تایبەت نەخۆشخانەی"بوعلی" مەریوان و بنکە تەندروستییەکانی دەکەین کە بە بوونی مەترسیی تووشبوون و کەموکوڕیی پێداویستییەکان؛ بەڵام بە ورەی بەرز و پۆڵایین پارێزەری ژیانی تاک و کۆمەڵگەن.

دوای ئەوەیکە مانەوە لە ماڵەوە بوو بە خواستێکی گشتی، ئەو مانەوە ڕاستەوخۆ لە سەر بژێوی ژیان و داهاتی ڕۆژانەی زۆر کەس بە تایبەت کاسبکارانی کرێنشین لە دووکان و بازاڕەکاندا؛ کاریگەریی دانا.

لەم کاتە ھەستیارەدا، بەشێک لە مرۆڤە خێرخواز و دڵسۆزانی گەل ھەستان بە کردارێکی مرۆڤانە و ھەر کەس لای خۆیەوە کرێی یەک، دوو مانگ دووکان، ماڵ، باخچەی ساوایان و ... بەخشی بەکرێنشینەکان، ئەو ھەڵوێستە جوامێرانە سەرەڕای یارمەتی ماڵی کرێ شینەکان، بوە ھۆکارێک بۆ داخستنی پاساژەکان و شوێنە گشتیەکان و پاڵپشتیەک بۆ پێشگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 پێویستە لەم کاتە پڕ مەترسیدارە، سپاسی پاکەوانان و کرێکارانی زەحمەتکێشی شارەوانی بکەین کە سەرەڕای نەگرتنی مووچە و نەبوونی پێداویستیی تەندروستیی تایبەت بە ئیشەکەیان بۆ پاک و خاوێنیی شار تێدەکۆشن.

لە کۆتاییدا سپاسی ئەو ئازیزانەی کە یارمەتیی ماڵیی ڕێکخراوەکانیان بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییەکانی پێشگرتن بە کۆرۆنا داوە، دەکەین.

شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان

ڕەشەمەی ١٣٩٨