کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆرای ئەمنییەتی ڕێژیم هێڵی ئینتێرنێتی پچڕاندووە

11:39 - 28 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە مەبەستی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی هەواڵ و زانیارییەکانی خۆپیشاندانەکان، هێڵی ئینتێرنێتی لە ئێراندا پچڕاندووە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە تەنیا لە ناوەندەکانی سەر بە ڕێژیمدا هێڵی ئینتێرنێت کار دەکات و ماڵپەڕەکانی خودی ڕێژیمیش ئینتێرنێتیان نییە.

ڕۆژی ڕابردوو، "ئازەری جەهرۆمی"، وەزیری ئیرتیباتاتی ڕێژیم باسی لەوە کرد کە لە ناڕەحەتیی خەڵک تێدەگات و بەدواداچوون بۆ چاککردنەوەی هێڵی ئینتێرنێت دەکات.

هەر ئەم بەرپرسەی ڕێژیم دواتر وتی کە پچڕانی ئینتێرنێت بە دەستووری شۆرای ئەمنییەتی ڕێژیم بووە، ئەگەرنا خودی ئینتێرنێت هیچ کێشەیەکی نییە.  

بەهۆی پچڕانی هێڵی ئینتێرنێت زانیارییەکی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکان و هەروەها ژمارەی شەهید و بریندارەکان لەبەر دەستدا نییە.

ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی چەواشەکردنی ڕاستییەکان و سەرکوتی خەڵک، هێڵی ئینتێرنێتی پچڕاندووە تاکوو هەواڵ و زانیارییەکان لە میدیا و ڕاگەیاندنەکاندا باسیان لێوە نەکرێت.