کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆفیر تاکسییەکانی "مەریوان" کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

11:42 - 30 خەرمانان 2720

کۆمەڵێک لە شۆفیر تاکسییەکانی "مەریوان" لەهەمبەر بە فەرمی نەناسینی کارەکەیان لەبەردەم ڕێکخراوی بەڕێوەبەڕیی هاتوچۆ و گواستنەوەی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانان، شۆفیر تاکسییەکانی کۆدی ٨، لەدوای ٥ مانگ بەڵێنیی بەرپرسانی ڕێکخراوی بەڕێوەبەریی هاتووچۆ و گواستنەوەی "مەریوان" بەنیسبەت بەفەرمی نەناسینی چالاکییان لەوە ڕێکخراوەیەدا هەتا ئێستا وڵامی دواکارییەکەیان نەدراوەتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بۆ بە فەرمی ناسینی تاکسییەکانی کۆدی ٨ بەرپرسانی ئەو ئیدارەیە بڕی ١٥ ملیۆن تمەن بەو مەبەستە لە خاوەن تاکسییەکان وەرگیراوە.

ئەو شۆفیرانە ڕایانگەیاندووە ئێمە موسافیر ڕادەگوێزین و ١٥ ملیۆنمان داوە؛ بەڵام ئێستا نە پارەکەمان دەدەنەوە و نە ئیزنی کارکردنمان پێ دەدەن.