کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆفیرانی "قەسری شیرین" بەهۆی داخستنی CNGی ناڕەزایەتییان دەربڕی

12:11 - 27 بەفرانبار 2721

بەپێی هەواڵیک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا” گەیشتووە، بەرپرسانی شوێنی CNGی شاری " قەسری شیرین" ٧٠ ڕۆژە بە بیانووی تەعمیرات ئەو شوێنەیان داخستووە.

داخستنی ئەو شوێنە بووەتە هۆی ئەوە ناڕەزایەتیی هاوڵاتییانی "قەسری شیرین" بەتایبەت شۆفێرەکانی ئاژانس و تاکسییەکانی لێ بکەوێتەوە.

خەڵک ئێستا ناچارن بێنزینی ئازاد بە ٣ هەزار تمەن بکڕن کە بە لەبەرچاوگرتنی گرانییەکان لە کۆتایی کاردا شتێک بۆ شۆفیران نامێنیتەوە.

لەلایەکی دیکە ئەو ڕەوتە بووەتە هۆی ئەوەی گوشارێکی یەکجار زۆر بخرێتە سەر شانی خەڵک

هەتا ئێستا هیچ بەرپرسیک لەو پەیوەندییەدا وڵامێکی چارەسەرکراوی بە هاووڵاتییانی ئەو شارە نەداوەتەوە.