کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆفێر تانکێری بێنزینەکان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە

11:25 - 17 رەشەمه 2720

شۆفێر تانکێری بنزینەکان لە پیرانشار لە بەردەم دەرگای فەرمانداری کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ئەو شۆفێرانە لەبەر ئەوەی کە نزیک بە ٥٠ ڕۆژە لە سنووری "تەمەرچین" ماونەتەوە و ڕێژیم ئیزنیان پێ نادات کە بڕۆنە هەرێمی کوردستانەوە، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

پێشتر "عەلی مستەفەوی" جێگری پارێزگاری ورمێ ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمە، بەڵێنیی دابوو کە تانکێرەکانی هەڵگری بێنزین کە لە سنووری "تەمەرچین" ماونەتەوە لە سنووری "باشماخـ"ـی مەریوانەوە ئاودیو دەبن.

ناوبراو وتوویەتی کە بەهۆی ئەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاو بووەتەوە، هاتوچۆ لەنێوان سنوورەکانی ئەو دوو وڵاتەدا ڕاگیراوە کە ژمارەیان دەگاتە ٢٤٠ تانکێر.

شۆفێر تانکێرەکان دەڵێن کە ئەمە مەترسییەکە بۆ سەر تانکێرەکان و ئەو شوێنانەی کە تانکێرەکانی لێیە.