کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆفێرانی تاکسی لە "بۆکان" مانیان گرت

12:26 - 7 بانەمەڕ 2722

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، شۆفێرانی تاکسیی تەلەفۆنی و تاکسیی زەرد لە شاری "بۆکان" بەهۆی کەمیی کرێیەکانیان مانیان گرتووە.

ئەو شۆفێرانە داوایان کردووە کە بە زووترین کات کرێیەکانیان بۆ زیاد بکەن.

چەند کەس لە  شورای شار و نوێنەری شارەداری بۆ ئارامکردنەوەی شۆفێرانی تاکسی بەڵێنییان پێ داون کە تا ١٥ی بانەمەڕ کارەکەیان بۆ جێبەجێ دەکەن و کرێی تاکسییەکانیان زۆر دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، گاردی تایبەت لە شوێنی مانگرتنی شۆفێرانی تاکسی بووە و ئیزنیان بە کەس نەداوە وێنە و فیلم هەڵ بگرنەوە و هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بۆ هەر ئەگەرێکی لەناکاو و سەرکوتکردن خۆیان ئامادە کردبوو.

هەروەها شۆفێرەکان ئەوەشیان بەو چەند کەسە لە شورای شاری "بۆکان" ڕاگەیاندووە: "ئێوە لە خۆڕا بەڵێن دەدەن چونکە لە ڕاستیدا شورا بووەتە کێشەی سەرەکی بۆ ئێمە و بۆ خەڵکی شار".