کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆفێرانی تاکسی لە "سنە" بەهۆی کەمیی کرێ تاکسی ناڕەزایەتییان دەربڕی

11:47 - 6 جۆزەردان 2722

کۆمەڵێک لە شۆفێرانی تاکسی لە شاری "سنە"، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، بەهۆی کەمیی کرێکانیان ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

لەو ناڕەزایەتییەدا شۆفێران کارەکەیان ڕاگرتووە و وتوویانە: "هەتا داخوازییەکەمان جیبەجێ نەکرێت موسافیر ڕاناگوێزین".

شۆفێرانی ناڕازی جگە لە کرێ تاکسی بە گرانییەکان، نەبوونی دابەشکاریی ئامرازی جێگرەوەی تاکسییەکان و هەروەها چەندین کێشەی دیکەی ئەو پیشەیە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

هەروەها ئەو شۆفێرانە داوایان لە بەرپرسانی پەیوەندیدار کردووە کە بەدواداچوون بۆ پیشە و بژێویی ژیانی شۆفێران بکەن.