کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆڕشگێڕانی ٤٦ و ٤٧ سەرباشقەی لاوانی کوردستانن

11:29 - 26 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مەهاباد، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەزەوە سەردانی گڵکۆی شەهید "سلێمان موعینیـ"ـیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پۆلێک لە تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە، سەردانی گڵکۆی شەهید "سلێمان موعینیـ"ـیان کرد و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەسەر گڵکۆی ناوبراو پەیمانیان نوێ کردووەتەوە کە هەتا دوایین ساتەکانی ژیان وەفادار بە ڕێبازەکەی بمێننەوە.

شەهید "سلێمان موعینی" یەکێک لە ڕێبەرانی شۆڕشی ٤٦ـ٤٧ بووە. ناوبراو لەگەڵ چەند هاوڕێی دیکە کۆمیتەی ئینقلابی پێک دێنن و دژی ڕێژیمی پەهلەوی خەبات دەکەن.

دوای چەند مانگ خەبات دژی ڕێژیمی پەهلەوی، سەرئەنجام لەگەڵ پۆلێک لە هاوڕێیانی تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبێت.