هیوا خانی
ته‌وژمی ئاڵوگۆڕی ناوچه‌یی به ناوی به‌هاری عه‌ره‌بی له لێواره‌کانی ده‌ریای سپییه‌وه هه‌ڵیکرد و تونس و لیبی و میسری راماڵی و له لمزاری عێراق و شام له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کان و ده‌سته‌ویه‌خه بوونی ئایدیۆلۆژییه‌کان و سڕینه‌وه‌ی پیرۆزییه‌کانی چه‌ند هه‌زار ساڵه و شه‌ڕی به وه‌کاله‌ت و قۆنتەراتی گێژه‌نێکی ساز کرد که ئه‌سکه‌نده‌ر لێی ده‌رنه‌چێت!
کوردیش که له باکوری ئه‌م دوو وڵاته هه‌ڵکه‌وتووه که‌وته به‌ر گێژه‌نی ئه‌و گهردەلووله و به سه‌ر هه‌ر دوو به‌ره‌ی سێ لایه‌نی ئاماژه پێکراوی سه‌روو دابه‌ش کرا! یان خۆی دابه‌ش کرد! به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌با لێی ههڵێنجابا و به‌هره‌ی بۆ باری نه‌ته‌وه‌یی لێ وه‌ده‌ست خستبا، به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا له بۆقه‌ی وه‌ده‌ر نه‌که‌وتووه! ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شایی ستراتیژێک و نه‌بوونی سه‌نگایی و هه‌ڵوێستی دیاری کورد له‌و به‌شداری و هاوکارییانه‌ی به‌ره‌ی ئامریکا و به‌ره‌ی رووسییه و تهکمیکی هیلالی شیعی و به‌ره‌ی عه‌ره‌بی ... له‌وانه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی کاتیی حیزبی لێوه‌ده‌ست که‌وتبێ به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌ی که هه‌نگاوێک به‌ره‌وپێش چووبێ به‌دی ناکرێ! به‌ڵکوو دابه‌زیوه!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به گشتی چاوی لێبکرێ، پێموایه له نێوان ئه‌و کێشه و شه‌ڕ و پێکههڵپڕژانەدا کوردیش له درێژماوه‌دا ده‌سکه‌وتی باشی ده‌بێ. له شکاندنی شکۆی ئایدئۆلۆژییه‌کان، روون بوونه‌وه‌ی ماهییه‌تی کۆماری ئیسلامی، دێموکراتیزه کردنی وڵاتانی ناوچه، ده‌توانێ کورد به‌هره‌ی خۆی لێوه‌رگرێ. هێژمۆنی کۆماری ئیسلامی له سه‌ر وڵاتانی ناوچه و کار بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی هیلالی شیعی و پشتیوانی له تیرۆر و داڵده‌کانی تیرۆریستان و نائه‌من کردنی وڵاتانی ناوچه و ئاژاوه‌نانه‌وه له نێوان ئه‌تنیک و گه‌لانی ناوچه وایکرد له ده‌ستی لای هه‌مووان چ شیعه و چ سوننی و چ کورد و چ عه‌ره‌ب و چ پێکهاته‌کانی دیکه که‌شف بێ! ئه‌مڕۆ ئێران ناچار ده‌کرێ بگه‌ڕێته‌وە ناو چوارچێوه‌ی سنووره‌کانی خۆی ئه‌ویش به مهحتووکی!! له ناوخۆش به هۆی سیاسه‌تی غه‌ڵه‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناکارامه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک گه‌یشتۆته ئاستی ته‌قینه‌وه. زه‌خته‌کانی ئامریکا و پشت تێکردنی روسیه و ته‌ریک مانه‌وه‌ی له دنیای نێوده‌وڵه‌تی ئاخونده‌کان گڵۆڵه‌یان که‌وتۆته لێژی و به‌ره‌و لێواری هه‌ڵداشتن ده‌ڕۆن! چوونکه رێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی هیچ ده‌راوێکی روونیان بۆ پاش رووخانی رێژیم نییه! ناچار ئه‌وه‌ندەی بۆیان بکرێ په‌له‌قاژه بۆ مانه‌وه یان رێگه‌ی ده‌ربازبوون ده‌که‌ن! چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ک و له کوێ، بارودۆخ و زه‌مان بۆیان دیاری ده‌کا. جا یا دانیشتن له‌گه‌ڵ ئامریکا و نه‌رمشی فه‌وقی قاره‌مانانه نیشان دان و ته‌سلیمی بڕیاره‌کان و پێشمه‌رجه‌کانی بێ، یان به سورییه کردنی ئێرانه! بۆ ئه‌م کاره‌ش له‌وانه‌یه یه‌کێک له کارته‌کانی شانسی ئاخوندان کوردستان بێت! کوردستان ناتوانێ کانگای سه‌رهه‌ڵدانی جهماوەری وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران بێت به‌ڵام ده‌توانێ خاڵی هه‌جمه‌ی ئاخوندان بۆ پانئێرانیسته‌کان و شۆڤێنیسته‌کانی فارس به‌هانه بێت بۆ دابه‌شبوونی ئێران! بۆیه پێویسته حیزب هه‌نگاوی به وشیاری هه‌ڵبێنێته‌وه. خه‌ڵکی ئێران زیاتر له خه‌ڵکی کوردستان له باری ئابوورییه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رانی رێژیم وه‌زاڵه هاتوون! ئه‌وه‌ی پێویسته له قۆناغی ئێستا و پاش نه‌مانی کۆماری ئیسلامی که قۆناغێکی گه‌لێک هه‌ستیاره بۆ کورد، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی لۆژیکی و بنه‌ڕه‌تی کاری بۆ نه‌کرێ و وشیارانه هه‌ڵسوکه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌کرێ، له‌وانه‌یه مێژوو دووباره ببێته‌وه، ئه‌وه‌ی راستییه هه‌ر وه‌ک هێژا کاک مسته‌فا هیجری به جوانی ئاماژه‌ی پێفهرمووه ئه‌مڕۆ له ئێران ئۆپۆزیسیۆنێکی دێموکرات بوونی نییه. ئه‌و نه‌بوونه کاره‌ساته!
دروشمی سه‌ره‌کی حیزب ئه‌مڕۆ فیدرالیزمه له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند و بارودۆخی نه‌ته‌وه‌کانی و سوننه‌تی بوونی کۆمه‌ڵگای ئێران ته‌نانه‌ت به هه‌وێنی خورافهبوونی چۆن ده‌توانرێ ئه‌وکۆمه‌ڵگایه به فیدراڵی و دێموکراتیزه بکرێ؟ ئایا نامۆ بوونی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌مکه نابێته له‌مپه‌ڕ بۆ دیسان به‌لاڕێدابردنی خه‌ڵک به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران؟ سه‌رکیسه کردنیان؟ کوردستان ئێستا ئاماده‌ترین هه‌رێمه بۆ به دێموکراتیزه کردن و شۆڕش و وه‌ده‌ست خستنی ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام ئاخۆ رێژه‌یه‌کی ده هه‌تا پازده له سه‌د خه‌ڵکی کوردستان که دروشمی فیدراڵی هه‌ڵگرتووه و قسه له پێکهاتن و زۆرینه و که‌مینه‌یه! چه‌نده ده‌توانێ کاریگه‌ری هه‌بێ! ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ کاریگه‌ر بین پێویسته به شێوه‌ی پرۆفیشناڵ و سه‌رده‌میانە، رێکار و به‌رنامه بۆ داهاتووی کار له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران دابرێژرێ و ئهفکاریان ته‌یار بکرێ و یەکییەتییەکی فکری و ستراتیژیک له نێوانیان دابمه‌زرێ و ئاماده‌کاری بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ئێرانێکی دێموکرات و فیدراڵ که مافی هه‌موو لایه‌کی تێدا مسۆگه‌ر کراوه بکرێ. که‌شوهه‌وایه‌ک له ئێران بێننه ئاراوه که شۆڤێنیست نه‌توانێ ته‌ڕاتێنی تێدا بکا! خه‌ڵک له‌گه‌ڵ ئازاره‌کان و زوڵم و زۆری و داوا و حه‌ق و مافی خۆی ئاشنا بکرێ بۆ لابردن و ده‌سته‌به‌رکردنیان چالاک بێت و داکۆکیان لێ بکا! بۆ ئه‌وه‌ی ته‌جروبه‌ی عێراقی پاش سه‌ددام له ئێران دووپات نه‌بێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی زۆرینه له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند بستێندرێته‌وه و بۆ دێموکراتیزه و به فیدراڵی کردنی ئێران گرفت که‌متر بێت، ده‌بێ ئه‌و کلتوره له ناو خه‌ڵکی ئێران به‌گشتی و له نێو نه‌ته‌وه جیاجیاکانی ئێران به تایبه‌تی جێگیر بکرێ.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.