کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیرکەتی "ئامازۆن" بەهۆی هاوکاریکردنی ئێران سزا درا

18:16 - 21 پووشپەڕ 2720

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک شیرکەتی ئامازۆنی بەهۆی هاوکاریکردنی وڵاتی ئێران سزا دا.

ئەم وەزارەتخانەیە شیرکەتی ئامازۆنی بەوە تاوانبار کردووە کە گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئامریکای دەور لێداتەوە.

هاوکات لەو بەیانییەیەدا هاتووە، ئەو شیرکەتە خزمەتگوزاریی بە کەسانێک کردووە کە لەلایەن دەفتەری کۆنترۆڵی داراییەکانی ئامریکاوە تەحریم کراون.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ئەم شیرکەتەی بە بڕی ١٣٤ هەزار ٥٢٣ دۆلار جەریمە کردووە.

ئەم وەزارەتخانەیە بڵاوی کردووەتەوە، شیرکەتی "ئامازۆن" زانیاری سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بانکیی ئەو کەسانەی کە لە لیستی گەمارۆکانی ئامریکادان بەم وەزارەتخانەیە نەداوەتەوە.

پێشتریش وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا، داوای لە هاوپەیمانانی ئامریکا، کۆمپانیا بەشکۆکان و کەرتی تایبەت کردبوو، هەموو هەوڵەکانیان وەگەڕ بخەن، بۆ ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران لە هیچ مامەڵەیەک سوودمەند نەبێت.

ئەو داواکارییەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا، بۆ ئەوەیە هەتا ڕێژیمی ئێران لە پارەی سوودی مامەڵەکان بۆ کارە تێکدەرانەکانی خۆی کەڵک وەرنەگرێت.