کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیرکەتی سامسۆنگ ئێرانی تەحریم کرد

12:16 - 20 رێبەندان 2719

دوابە دوای گەمارۆوە نوێیەکانی ئامریکا و هەندێک وڵاتانی ئورووپایی دژ بە ڕێژیمی ئێران، لە نوێترین حاڵەتدا شیرکەتی "سامسۆنگ" گەمارۆی خستە سەر ڕێژیمی ئێران.

لە تازەترین حاڵەتی ڕاگەیاندنی گەمارۆوە ئابورییەکانی دژی ڕێژیمی ئێران، ئیمەیلێک لەلایەن شیرکەتی "ستۆر سامسۆنگـ"ـەوە بۆ بە کارهێنەران نێردراوە، بەکارهێنەران لە ئێران لە ڕێکەوتی ٢٥ی فێڤرییەی ٢٠٢٠ی زایینی، (٦ی ڕەشەمە) ناتوانن بەرنامەکانی ئەو شیرکەتە لە فرۆشگاکانی تایبەت بە سامسۆنگ بکڕن.

ئەو گەمارۆوە نوێیەی شیرکەتی سامسۆنگ لە حاڵێکدایە کە لە ئێران بە دەیان کۆمپانیا و فرۆشگای تایبەت به سامسۆنگ هەیە کە ئەوانیش تووشی مایەپووچ بوون دەبن.

گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئامریکا دژ بە ڕێژیمی ئێران، ئابووریی ئەو وڵاتەی بەرەو داڕمانێکی یەکجارەکی بردووە و کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران دەست لە کردەوە تێرۆریستی و ئاژاوەگێڕییەکانیان لە ناوچەکەدا هەڵناگرن و خەڵکیان کردووەتە قوربانیی ئیدئۆلۆژیی خۆیان.