کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیرکەتی نەوتی ئێران ٣٤ ملیارد دۆلار بە سیستمی بانکی قەرزدارە

11:26 - 6 جۆزەردان 2720

شیرکەتی میللیی نەوتی ئێران نزیک بە ٣٤ ملیارد دۆلار بە بانکی ناوەندی و ٢.٥ ملیارد یۆرۆ بە بانکی تیجارەت قەرزدارە.

کەمبوونەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوتی خاوی ڕێژیمی ئێران لە ساڵی ٩٨دا سەرچاوەکانی سەرمایەگوزاریی شیرکەتە نەوتییە نێوخۆییەکانی بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزاندووە و ئەو شیرکەتانە ناچارن لە بانکەکان قەرز وەربگرن.

هۆیەکی دیکەی کەمیی سەرچاوە سەرمایەگوزارییەکانی شیرکەتی نەوت ئەوەیە کە زیاتر لە ٨٥ لەسەد لە داهاتە نەوتییەکان لە بودجەی دەوڵەتیدا خەرج دەکرێت.

کێشەی شیرکەتە نەوتی و سیستمە بانکییەکانی ئێران دەرخەری نەبوونی ئابوورییەکی سەقامگیر و بەڕێوەبەرییەکی کارناسانەیە لەو بوارەدا، هۆکاری سەرەکیی ئەو کێشەیە کاتێک دەرکەوت کە گەمارۆی ئابووریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لەسەر ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دانرا.