کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیرکەتی گوگڵ ١٦ حیسێبی بەکارهێنەری یوتیووبی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی داخست

19:11 - 18 گەلاوێژ 2720

شیرکەتی گوگڵ لە هەوڵێکدا ١٦ حیسێبی بەکارهێنەری یوتیووبی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی داخستووە کە پێشتر لەلایەن فەیسبووکەوە ئەنجام درابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ''ئەلمانیتۆر'' ڕۆژی شەممە ١٨ی گەلاوێژ، شیرکەتی گوگڵ بڵاوی کردووەتەوە. ١٦ حیسێبی یوتیووبی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی داخستووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حیسێبە داخراوەکان سەرقاڵی کاروباری سیخوڕی بوونە؛ ئەم حیسێبانە بە زمانی عەرەبی بابەتیگەلێکیان لەبارەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئامریکا و پەیوەندیی ئامریکا و عەرەبستانی سعوودی بڵاو کردووەتەوە.

شیرکەتی گوگڵ سەرەڕای ئەم هەوڵە، حیسێبەکانی پەیوەندیدار بە ڕووسیە و چینی لە سەرەتای ساڵی زایینییەوە داخستووە

جیا لە گوگڵ، پێشتریش شیرکەتی فەیسبووک لە مانگی ئاوریلدا چەندین حیسێبی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی کە لە حاڵی پەرەپێدانی زانیاریی هەڵە لە چەندین وڵات بوونه، داخست.