کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیرکەتی "ئێران خۆدرۆ"ی تەورێز بەهۆی پێنەدانی مووچەی کرێکاران داخرا

13:43 - 9 سەرماوەز 2721

شیرکەتی "ئێران خۆدرۆ"ی تەورێز دوای ٨٥ ساڵ لە دامەزراندی بەهۆی مانگرتنی بەردەوامی کرێکارانی ئەو شیرکەتە لە ڕۆژی ڕابردووەوە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوز داخراوە.

لە وەرزی پاییزی ئەمساڵدا ئەوە دووەمین جارە کە کرێکاران و فەرمانبەرانی ئەو شیرکەتە، دژی "جیاوازی، نابەرابەریی مووچەی نێوان فەرمانبەرانی تاران و تەورێز، نەبوونی ڕیزبەندی و سەختیی کارەکانیان و پێنەدانی مووچە" کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەن.

پێشتر ناڕازییان وتبوویان: "هەتا وڵامی پێویست وەرنەگرینەوە دەست لە مانگرتن هەڵناگرین" و بڕیاریان دابوو شەو و ڕۆژ لەنێو شیرکەتدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی پێک بێنن.

ئەو شیرکەتە دەفرایەتیی ئەوەی هەیە ساڵانە ١٣٠ هەزار دەزگا ماشین بەرهەم بهێنێت.