کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیرکەتێکی ئامریکا سزای نەختی درا

11:41 - 4 رەزبەر 2720

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا شیرکەتی "کێی سایت تێکنۆلۆژی" کە گەمارۆکانی ئامریکای پێشێل کردبوو بە ٤٧٣ هەزار دۆلار سزای نەختی جەریمە کرد.

ئەو شیرکەتە ڕایگەیاندووە ئەو بڕە پارەیە دەدات.

شیرکەتی "ئێنیتەی فینلاند" کە لە وڵاتی فینلاند کار دەکات ساڵی ٢٠١٥ ئاڵووێری بازرگانی لەگەڵ ئێران ئەنجام داوە و بۆیە سزا دراوە.

جیا لە شیرکەتەکان ئەو کەسانەی کە گەمارۆکانی ئامریکا دەورلێدەدنەوە لەلایەن ئامریکاوە سزا دەدرێن.

هەتا ئێستا چەندین شیرکەت و تاک بەهۆی ئەوەیکە سەرپێچییان لە یاسای گەمارۆکانی ئامریکا کردووە سزا دراون.

لە سالی ٢٠٠٩ی زایینیەوە کە گەمارۆ ئابوورییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە دژی رێژیمی ئێران پەسند کراون، ژمارەیەکی زۆر لە کەس، شیرکەت و دامەزراوه کەلە هەوڵی یارمەتیدان بە رێژیمی ئێران و دەرلێدانی گەمارۆکان بوونە، لەلایەن ئامریکاوە جەریمە کراون.

زۆربەی ئەو کەس و دامەزراوانە لەلایەن ئامریکاوە خراونەتە ناو لیستەی گەمارۆکان و هەندێکیش بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە جەریمەی نەختی مەحکووم کراون.