کوردستان میدیا: شیرکەتێکی چینی، بەهۆی دەوردانەوەی گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران و مامەڵەی نەوتی لەگەڵ ئەو ڕێژیمە، لە لایەن ئامریکاوە تەحریم کرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٣١ی پووشپەڕ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، شیرکەتێکی نەوتیی چینی بەناوی "ژووهی ژێن ڕانکـ"ـی، بە تاوانی دەوردانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران و مامەڵەی نەوتی لەگەڵ ئەو ڕێژیمە، بەبێ سەرنجدان بە گەمارۆکانی سەر ئێران، تەحریم کرد.
"مایک پۆمپێئۆ"، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا، لە وتاربێژییەکدا لە فلۆریدا، هەواڵی گەمارۆدانان لەسەر ئەو شیرکەتە نەوتییەی چینی ڕاگەیاندووە و وتوویەتی: "ئامریکا بەردەوام ڕایگەیاندووە کە هەرچەشنە پێشێلکردنی گەمارۆکانی ڕێژیمی ئێران، سزای سەختی بەدواوە دەبێت".
ناوبراو، تەحریمی سەر ئەو شیرکەتە چینییەی بۆ بەبڕشتی و یەک بڕیاریی ئامریکا لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی گەمارۆکانی سەر ئێران گەڕاندووەتەوە و ڕایگەیاندووە: "تەحریمی ئەو شیرکەتە چینییە، بەهۆی سەرنجنەدان بە ئەم گەمارۆوانە و دریژەدان بە هاوەردەکردنی نەوت لە ئێرانەوە بووە".