کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیرکەتەکانی سەر بە ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران بەرهەمی گۆشتی مریشک بۆ خۆیان قۆڕغ دەکەن

18:01 - 14 رەزبەر 2720

لە پارێزگای سنە شیرکەتەکانی سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە هەوڵدان خۆیان گۆشتی مریشک بەرهەم بێنن و کێڵگەکانی پەلەوەر بە زۆرەملێ دەخەنە ژێر دەستی خۆیانەوە.

بەپێی زانیارییەکان کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە، شیرکەتی "غەرب دانەی ئاویەری زاگرۆس" کە سەر بە ڕێکخراوی سپای پاسدارانە گرێبەستی لەگەڵ کێڵگەکانی پەلەوەر واژۆ کردووە کە ئەو شیرکەتە سەرجەم دان و خۆراکی خاوەن کێڵگەکانی پەلەوەر لە پارێزگای سنە دابین بکات.

بەپێی زانیارییەکان، ئامانجی سپای پاسداران کۆنترۆڵی بازاڕی گۆشتی مریشکه کە لە ئێستادا ٢١ هەزار تمەنه.

لەلایەکی دیکەوە بەهۆی ئەوەیکە پارێزگای سنە لە هەرێمی کوردستان نزیکە، سپای پاسداران دەیەوێت هەناردەکردنی گۆشتی مریشک بە تەواوەتی بگرێتە دەستی خۆی.

هاوکات بەهۆی ئەوەیکە ٥٠ لەسەدی گۆشتی مریشکی ئێران و کوردستان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەرهەم دێت، ئەو گرێبەستە دەبێتە هۆی ئەویکە خاوەن کێڵگەکان نەتوانن نرخی گۆشت بۆ خۆیان دیاری بکەن و قازانج و زەرەرەکەیان دەکەوێتە دەستی ڕێژیمی ئێران.