کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیری وشک جیرەبەندی کرا

12:34 - 5 جۆزەردان 2721

"هانی تەحویل زادە" سەرۆکی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەرانی شیری وشکی کۆرپەلە لە ئێراندا وتوویەتی ماوەی ٦ مانگە پارەی هاوردەکردن بە بەرهەمهێنەرانی شیری وشک نەدراوە و ئەمەش بووەتە هۆکارێک کە بەرهەمهێنانی شیری وشک ڕابوەستێت.

ڕێژەی پاشکەوتی شیری وشک لە ئەنبارەکاندا جێگای نیگەرانییە و ڕێژەی ئێستای شیری وشک لە ئەنبارەکان بەشی کەمتر لە دوو مانگ دەکات؛ بەوهۆیەوە فرۆشیاران ناچار بوونە بەشێک لە برەندەکانی شیری وشکی خۆیان جیرەبەندی بکەن.

وتووێژەکانی بەرهەمهێنەران لەگەڵ دەزگای خۆراک و دەرمان لەسەر ئەو کێشەیە بێ ئاکام ماوەتەوە و بەرهەمهێنەران ناچارن بەشێک لە مەوادی سەرەتایی خۆیان زیاتر لەو نرخەی کە دیاری کراوە هاوردە بکەن.