
"ئەردۆغان" لە ڕێوڕەسمی سەرکەوتنی هێزەکانی "ئازەربایجان" لە شەڕی "قەرەباغـ"ـدا کە بە یارمەتی تورکیا بوو؛ شێعرێکی خوێندەوە کە لەودا نیگەرانیی خۆی لە جیابوونەوەی "ئەرەس" دەربڕیوە.
ڕێژیمی ئێران بەنیسبەت ئەو هەڵوێستەی "ئەردۆغان" دژکردەوەی نیشانداوە و وتوویەتی تورکیە دەیهەوێ بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پەرەدان بە دەسەڵاتداریەتیی خۆی.
وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی" "مێژوو شاهیدە ڕێژیمی ئێران دەستێوەردانی لە کاروباری هیچ وڵاتێکدا نەکردووە و ئیزن نادات هیچ وڵاتێک دەستێوەردان لە خاکیدا بکات و تەناهی نەتەوەیی خۆی دەپارێزێت وناهێڵێ تۆزێک لە خاکی داگیر بکرێت".
ئەو شیعرەی "ئەردۆغان" خوێندوویەتەوە باس لە جیاکردنەوەی "ئەرەس" دەکات کە لە سەردەمی شەڕی ئێران و ڕووسیە لە کاتی دەسەڵاتداریەتیی قاجاڕەکاندا ڕوویداوە و بەپێی ڕێکەوتننامەی تورکمانچای بەشێوەی فەرمی چووەتە سەر خاکی ڕووسیە .