"حوسێن شەریعەتمەداری" بەرپرسی ڕۆژنامەی "کەیهان" سەر بە خامنەیی سەبارەت بە گرێبەستی هاوکاریی ٢٥ ساڵەی ئێران و چین وتوویەتی: "ئەو کەسانەی سەبارەت بەو گرێبەستە دژایەتی پیشان دەدەن بی گومان ئەگە شێت و نەفام نەبن؛ خائینن''.
ناوبراو وتوویەتی ئەوانە کەسانێکن دەیانهەوێ خیانەت بە وڵاتەکەیان بکەن و حاڵەتێکی چوارەمی تێدا نییە.
ڕێکەوتی ٧ی خاکەلێوە گریبەستی هاوکاریی ٢٥ ساڵە لە نێوان ئێران و چین لە تاران واژۆ کرا.
واژۆکردنی ئەو گرێبەستە لە نێوان چین و ئێران دژکردەوەی خەڵکی ئێران لێکەوتووەتەوە و خەڵک ئەو گرێبەستە بە خاک فرۆشی دەزانن.
گرێبەستی ٢٥ ساڵەی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ وڵاتی چین سەرەوەتر لە هەرچەشنە گرێبەست و پەیماننامەیەکە و ڕێژیمی ئێران بە شێوەی فەرمی خەریکی فرۆشتنی "تەمامییەتی ئەرزیـ"ـی ئێرانە.