کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەش کەس و شیرکەتێکی ئێرانی لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا گەمارۆیان خرایە سەر

17:53 - 28 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەر نووسینگەی دارایی وەزارەتی دەرەوەی خەزێنەداریی ئامریکا گەمارۆی خستە سەر شەش کەس و شیرکەتێکی ئێرانی کە ویستوویانە لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ٢٠٢٠ی ئامریکادا دزە بکەن.

وەزارەتی خەزانەداریی ئامریکا ڕایگەیاندووە، ئەو کەسانە ویستویانە لە ڕێگای هێرشی سایبێرییەوە ناکۆکی لەنێوان دەنگدەران دروست بکەن و باوەڕ و متمانەی دەنگدەران بەنیسبەت هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی ئەو وڵاتە کەم بکەنەوە.

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، ڕێژیمی ئێران پشتیوانی لە بکەرانی ئەو هێرشە دەکات و ئەو گرووپە لەلایەن شیرکەتی سایبێریی ئیرانی "ایمن نت پاسارگاد"ەوە ئەنجام دراوە.

ئەندامانی ئەو گرووپە سایبێرییە کە ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا گەمارۆیان خراوەتەسەر بریتین لە: "سەید محەممەدحوسێن مووساکازمی، سەجاد کاشیان، مستەفا سەرمەدی، سەید مەهدی هاشمیی‌تەغرلجردی و حوسێن ئەکبەری‌نودە".