کوردستان میدیا: شەهیدانی کوردستان، سەرباشقەی خەباتن بۆ گەیشتن بە ڕزگاری و هیوای ژیانن بۆ هەموو سات و کاتەکان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دەستەیەک له پێشمه‌رگه‌كانی شار له شاری بۆكان و مه‌هاباد له داوێنی چیای "به‌رده هه‌ڵو" له گوندی "سارده كویستان"دا، سه‌ردانی گڵكۆی ٦ جه‌نگاوه‌ری خۆره‌تاویان کرد.
قارەمانانی دێموکرات بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی نەمرانی مێژوو، سەردانی گڵکۆی شه‌هیدان: "بایزید نه‌به‌ردی، ناسر خزری، سولەیمان نازدار، مینه بیسیم، عه‌بدوڵڵا ئه‌میری، وه‌ستا ئه‌كرم"یان كرد.
ڕۆڵەکانی دێموکرات به دانانی تاجه گوڵی سوور، نوژنكردنهوەی گڵكوی شه‌هیدان، بهردچین كردنی و دانانی تارای سوور له‌سەر گڵکۆی ئەو شەهیدانە، لەگەڵ ڕێبازی شه‌هیدان په‌یمانیان نوێ كرده‌وه کە هەتا سه‌ركه‌وتن وه‌فادارن به ئامانجی شه‌هیدان و له‌و پێناوه‌دا خه‌بات ده‌كه‌ن.
هەو لەو پێوەندییەدا، لاوانی گوندی "دزڵی"ـی مەریوان لەگەل ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە و هاوکات پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دووپات کردەوە.
هاوکات تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مەهاباد بە نووسینی دروشمی وەک: "قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە، بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بژی ڕاسانی ڕۆژهەڵات"، پشتیوانی‌یان لە خەباتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد.