کوردستان میدیا: شەوی یەلدا و هاوکات ساڵڕۆژی لەدایکبوونی د.قاسملوو، لە لایەن کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ کانادا بەڕز ڕاگیرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، شەوی یەلدا و ڕۆژی لەدایکبوونی تیشکی هەتاو، د. قاسملوو لە لایەن کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری لەندەنی کانادا بەرز ڕاگیرا.
ئەم شەوەخوانە لە لایەن کومیتەی حیزبی دێموکرات لە شاری لەندەن، بۆ بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لەم شارە ڕێکخرابوو.
ڕەحیم بێهروز بەرپرسی گشتیی کومیتەی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کانادا، لەو یادەدا، لەسەر شەوی یەلدا، شەوی لەدایکبوونی ڕێبەری بەتوانا و ناوداری کورد دوکتور قاسملووی هەمیشە لە ڕێبازدا زیندوو، باسێکی پێشکەش کرد.
دواتر هونەرمەندی دەنگ خۆش و نیشتمانپەروەر عەلی زەندی، شیعرێکی شاعیری بەناوبانگی گەلەکەمان جەلال مەلەکشاه کە بۆ کۆچی شەهید دوکتور قاسملووی هۆنیوەتەوە، لە قاڵبی مەقامێکدا پێشکەش بە کۆڕەکە کرد.
هەروەها چەند هاورێیەک بە گێڕانەوەی بیرەوەری و خوێندنەوەی شێعر بەشداریی کۆڕەکەیان کرد.
ڕێوڕەسمەکە بەگۆرانی و موسیقا و هەڵپەرکێی بەشداربووان کۆتایی پێهات.