کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەوی یەڵدا بەرز ڕاگیرا

12:14 - 2 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی کوردستان بەبۆنەی شەوی یەڵداوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات لە شارەکانی کوردستان، بەبۆنەی شەوی یەڵداوە بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

لە بۆکان بەبۆنەی شەوی یەڵداوە چالاکیی تایبەت بەڕێوە چوو و شەوی لەدایکبوونی دوکتور قاسملوو بەرز ڕاگیرا.

هاوکات پۆلێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی "مێراو"، سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بەبۆنەی ۸۹ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئاشتی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.