کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەوی یەڵدا لە کوردستان بەردەوام پیرۆز دەکرێت

10:42 - 3 بەفرانبار 2720

بەبۆنەی شەوی یەڵدا شەوی لەدایکبوونی دوکتور "قاسملوو" ڕێبەری ناوداری کورد، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە شار و گوندەکانی کوردستان ئەم شەوە بەرز ڕادەگرن.

لەو شەوەدا کە شەوی لەدایکبوونی دوکتور "قاسملوو"یە، خەڵکی کوردستان وێنەی دوکتور قاسملوو لەسەر سفرەکانیان دادەنێن و مۆمی تەمەنی دوکتور قاسملوو هەڵدەگیرسێنن.

شەوی یەڵدای ئەمساڵ ٩٠ ساڵ بەسەر لەدایکبوونی دوکتور "قاسملوو" ڕێبەری ناوداری گەلی کورد تێپەڕی.