کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەوی یەڵدا لە کوردستان، شەوی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ قاسملوویە

11:49 - 1 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: خەڵکی کوردستان لە شار و گوندەکانی کوردستان، لە شەوی "یەڵدا" شەوی لەدایکبوونی دوکتور قاسملوو، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بەبۆنەی شەوی یەڵداوە بە شێوەی جیاواز لە کوردستان ڕێوڕەسم بەڕێوە دەبەن و ئەو شەوه بەرز ڕادەگرن.

لە شار و گوندەکانی کوردستان، خەڵک سفرەی جوان بە خواردنی جۆاجۆرەوە دەڕازێننەوە.

هەنار و شووتی دوو خواردنی تایبەتی شەوی یەڵدان کە لەسەر سفرەی خەڵکی کوردستان بەرچاو دەکەوێت.

لەو شەوەدا کە شەوی لەدایکبوونی دوکتور "قاسملوو"یە، خەڵکی کوردستان وێنەی دوکتور قاسملوو لەسەر سفرەکانیان دادەنێن و مۆمی تەمەنی دوکتور قاسملوو هەڵدەگیرسێنن.

هاوکات لەو شەوەدا تێکۆشەرانی دێموکرات چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن و تەقەی خۆشی دەکەن.