کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەوی یەڵدا لە کوردستان پیرۆز کرا

13:03 - 1 بەفرانبار 2720

بەبۆنەی شەوی یەڵدا شەوی لەدایکبوونی دوکتور "قاسملوو" ڕێبەری ناوداری کورد خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بەم بۆنەوە لە شار و گوندەکانی کوردستان ئەم شەوە بەرز ڕاگیرا.

لە "پیرانشار" بەبۆنەی شەوی یەڵدا گرووپێک لە شاخەوانان لە ناوچەی قەندیل بە سەر یەکێک لە بەرزاییەکانی ئەو کێوە سەرکەوتن و سروودیان خوێندەوە.

لە "کامیاران، چلچەمە، بۆکان، قوروە، شنۆ، مەریوان، تەنگیسەر، سنە، نییەر، مەهاباد، پاوە، ورمێ، سەردەشت، خوزستان و یاسووج، نەغەدە و نێ" لەدایکبوونی دوکتور قاسملوویان پیرۆز کرد.

لەو شەوەدا کە شەوی لەدایکبوونی دوکتور "قاسملوو"یە، خەڵکی کوردستان وێنەی دوکتور قاسملوو لەسەر سفرەکانیان دادەنێن و مۆمی تەمەنی دوکتور قاسملوو هەڵدەگیرسێنن.

شەوی یەڵدای ئەمساڵ ٩٠ ساڵ بەسەر لەدایکبوونی دوکتور "قاسملوو" ڕێبەری ناوداری گەلی کورد تێپەڕی.