وەک نەریتی مێژوویی و ڕێز و وەفایک بۆ لەدایکبوونی دوکتور قاسملوو ڕێوڕەسمێک بە چەندین بڕگەی جیاوازەوە لە هێزی ١٢٢ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەڕێوە چوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنی سروودی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
وەکوو بڕگەی یەکەمی ڕێوڕەسمەکە لەسەرەتای شەوی چلە کۆرتە فیلمێک لەسەر ڕوانگە و بیر و هزری کاک دوکتور قاسملوو بڵاو کرایەوە.
لە بڕگەکانی دواتردا، پەخشانێک لەژێر ناوی "لە وەسفی هاوڕێی هەتاو" لەلایەن هاوڕێ "ژیوان" و شێعرێک لەژێر ناوی "دارەپیرە" لەلایەن هاوڕێ ئومید پێشکەش کرا
هەروەها سێ وتار لەسەر ژیاننامەی شەهید دوکتور قاسملوو لەلایەن هاوڕێ "کوردیار"، مێژووی شەوی چلە لە ئایینی میتراییزم لەلایەن هاوڕێ "زاگرۆسـ"ـەوە و وتارێک لەسەر "ئەخڵاقی شۆڕشگێڕانە لە هزری دوکتور قاسملووەوە" لەلایەن هاوڕێ "کوردستانـ"ـەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
لە کۆتاییشدا هاوڕێیان دیاکۆ و دیار چەندین گۆرانییان پێشکەش بە هاوڕێیانی پێشمەرگە کرد.