کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەپۆلی نوێی کۆرۆنا لە ئێران بە شێوەیەکی مەترسیدار بڵاو بووەتەوە

11:44 - 27 رێبەندان 2720

شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا لە ئێران بڵاو بووەتەوە کە بە چەندین بەرابەر زیاتر لە گشتگیریی جۆری یەکەمی کۆرۆنا، بۆ سەر گیانی خەڵک مەترسیی هەیە.

ڕێژەی تەشەنەکردنی کۆرۆنای نوێ پێنج بەرابەر زیاترە و ڕێژەی گیانلەدەستدانی خەڵک سێ بەرابەر زیاتری کردووە.

کۆرۆنای نوێ ماوەیەکە لە ئێران بڵاو بووەتەوە و کاربەدەستانی ڕێژم هێچ هەوڵێکیان بۆ پێشگرتن لەو ڤایرۆسە نەداوە.

شەپۆلی نوێی کۆرۆنا لە حاڵێکدایە کە زۆربەی وڵاتانی دیکە واکسەنی کۆرۆنایان بەکار هێناوە و کاربەدەستانی ڕێژیمیش بڕیاریان داوە کە واکسەنی کاریگەر بۆ خەڵک نەکڕن.

لە چەند شاری ئێران کۆرۆنای نوێ زیاتر پەرەی سەندووە و بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە دەیان کەس گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەک هاووڵاتیش تووشی بوونە.