کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەپۆلێکی بەفر و باران بارین هەر چوار پارچەی کوردستانی گرتەوە

19:53 - 26 سەرماوەز 2721

لە دوێنێ شەوەوە شەپۆلێکی بەفر و باران هەر چوار پارچەی کوردستانی گرتەوە، بەو هۆیەوە لە هێندێک لە شار و ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان لافاو هاتووە کە زیانی گیانی و مادیی لێکەوتووەتەوە.

لە شاری مەهاباد بەهۆی ئەو باران بارینە لەنێو شار بە تایبەت لە گەڕەکی موکریان لافاو هەستاوە و شەقام و ڕێڕەوەکان داخراون.

سەرەڕای داواکاریی هاووڵاتییان لە تیمەکانی فریاکەوتن بۆ پێشگیری لە زیان و ڕووداوی نەخوازراو، بەهۆی ئەو لافاوە زیانێکی ماڵی زۆر وەبەر سیمای شاری مەهاباد و هێندێک خانوو و ماشینی هاووڵاتیان کەوتووە.

ئەو شەپۆلە بەفر و بارانە هەموو پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی گرتووەتەوە.

هەروەها لە کوردستانی باشووری، کاتژمێر چواری بەرەبەیانی، بارانی بەخوڕ لە هەولێر و دەوروبەری باری. بارانەکە لە گەڕەکەکانی باشووری هەولێر لەوانەش "ڕۆشنبیری و ژیان" هەروەها لە ناحیەی "دارەتوو و قوشتەپە" لافاوی لێکەوتەوە.

هه‌ستانی لافاو گیانله‌ده‌ستدانی ٨ هاووڵاتی و زیانێكی ماڵیی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و به‌شێكی سه‌ره‌كیی ڕێگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ولێر داخراون.