کوردستان میدیا: ماوەی شەش رۆژە شەپۆلێکی خۆڵ بارین رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوە و بۆتە هۆی داخستنی زانینگەکانی کرماشان و فڕۆکەخانەی شاری سنە.
بەپێی وتەی بەڕێوەبەری قەیرانی کرماشان، بەهۆی بارینی خۆڵ و تەپ و تۆز کەلە وڵاتانی جیرانەوە هاتۆتە پارێزگاکانی سنە و کرماشان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی بانەمەڕ قوتابخانە و زانینگەکانی کرماشان داخراوە و هەروەها فڕینی فڕۆکەکان لە شاری سنە راگیراوە.
لە حالەتی ئاساییدا دیتنی ئاسۆیی ١٠ کیلۆمیترە، بەڵام بە هۆی پیس بوونی کەش و هەوا لە کرماشان ئەو دیتنە بۆ ٤٠٠ میتر کەمی کردووە و هەروەها لە پارێزگای سنە دیتنی ئاسۆیی کەمتر لە ٢٠٠ میتر راگەیەنراوە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سنە رایگەیاندووە، بە هۆی پیس بوونی رەوشی کەش و هەوا، فڕینی فڕۆکەکان لە سنەوە بۆ تاران و سلێمانی راگیراوە.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران