کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕ لە "قەرەباغ" دەستی پێ کردووە

11:20 - 7 گەلاوێژ 2721

ڕێکەوتی ٦ی گەلاوێژ لە شەڕ و دەرگیریی نێوان هێزەکانی "کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان" سێ سەربازی ئەرمەنستان گیانیان لەدەست دا.

ئەو دەرگیرییە لە گوندێکی ئەرمەنستان بە ناوی "سۆتک" ڕووی داوە.

وەزارەتی دەرەوەی "ئەرمەنستان" ڕایگەیاندووە؛ کۆماری ئازەربایجان بە ئەنقەست شەڕ دروست دەکات و هێزەکانیشی بە شێوەی نایاسایی لە خاکی ئێمەدا ڕادەگرێت.

بەرپرسانی "کۆماری ئازەربایجان" ڕایانگەیاندووە ئەرمەنستان بە تانک و خومپارەی ١٢٠م.م هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی ئێمە.

ناوچەی "قەرەباغ" کە لەنێو خاکی ئازەربایجاندا هەڵکەوتووە و زۆرینەی دانیشتوانی "ئەرمەنیـ"ـن و خۆیان بە سەربەخۆ دەزانن و دەوڵەتی "ئەرمەنستانـ"ـیش پشتیوانیان لێ دەکات.

ئازرەبایجان دەیهەوێت ناوچەی" قەرەباغ" بە تەواوی بخاتە ژێر دەستی خۆی، بەڵام هێزە جیاییخوازەکان ناوچەی "قەرەباغ "کە "ئەرمەنستان" پشتیوانیان لێ دەکات، دەیانهەوێت ئەو ناوچە لە کۆنترۆڵی ئازەربایجان دەربێنن.

کێشەی "کۆماری ئازەربایجان و ئەرمنستان" لەسەر ناوەچەی قەرەباغ ساڵی ١٩٨٨ی زایینی دەستی پێکرد و ساڵی ١٩٩١ی زایینی شەڕی نیزامیی لێکەوتەوە.

 لە ئاکامی ئەو شەڕەدا هێزە نیزامییەکانی ئەرمنستان لە قەرەباغ و حەوت شاری دیکەی دەورووبەی جێگیر بوون. هەتا ئیستاش کێشەی قەرەباغ وەک خۆی ماوەتەوە.