کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕ و تێکهەڵچوون لوبنانیشی گرتەوە

16:30 - 1 جۆزەردان 2712

کوردستان میدیا: پاش کوژرانی دوو رێبەری سوننە مەزهەب و دژبەری بەشار ئەسەد بەدەستی هێزەکانی لوبنان، ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتە توندتر بۆتەوە.


دەست بەجێ پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی کوژرانی شێخ ئەحمەد عەبدولواحید و خەوالید میرائیب، سەدان هاووڵاتیی لوبنانی لە بەیرووت و هەروەها لە باکووری لوبنان دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی و جادەکانی شاریان داخستووە.
زۆربەی خەڵکی باکووری لوبنان، پاڵپشتیی دژبەرانی رێژیمی بەشار ئەسەد دەکەن و ئەرتشی وڵاتەکەیان بە هاوکاریی رێژیمی دیمەشق تۆمەتبار دەکەن.
لە حەوتووی رابردوودا، توندوتیژیی نێوان لایەنگرانی سوننە مەزهەبی دژبەری رێژیمی بەشار ئەسەد لە لوبنان بۆتە هۆی مەرگی لانی‌کەم ١٠ کەس.

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران