کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ڕێژیم و خەڵکی "سەحنە"ی کرماشان

13:09 - 1 جۆزەردان 2721

هێزە سەرکوتکەرەکانی ئینتزامی وجەهادی سازەندەگیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، پێشیان بە ورزێڕانی برینجکاری خەڵکی گوندی "عاملە" سەر بە شاری "سەحنە" لە پارێزگای "کرماشان" گرتووە.

خەڵکی ئەو گوندە لە بەرامبەر ئەو هێرشەی ڕێژیمدا بەرگریان لەخۆیان کردووە و لەگەڵیان بەشەڕ هاتوون.

 لە ئاکامدا خەڵکی گوندی "عاملە" ماشێنێکی هێزەکانی ئینتزامی و جەهادی سازەندەگیان شکاندووە.

سیاسەتی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە درێژایی نزیک بە پێنج دەیە لە کوردستان ئەوە بووە، کە خەڵک کار و کاسبیان نەبێت بۆ ئەوەی پێویستییان بە ڕێژیم هەبێت.

یەکێک لەو سیاسەتانەی کە بە ئاشکرا و لەبەرچاوی کۆمەڵگای جیهانی بەڕێوەی دەبا ئەوەیە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کۆڵبەرەکان دەکوژێ.